ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددە هۆشبەر بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 29-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی تۆڕێکی مادەی هۆشبەری بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند.
    ئاسایشی نیشتمانی، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژە بەوەکردوە:- لە ڕێگەی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەوە دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە،هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان تۆڕێکی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر بکەن کە بازرگانیان بەماددەی هۆشبەر لە جۆری مەریوانە کردوە و هەروەها پەیوەندیەکی پتەوی نێودەوڵەتیان  لەگەڵ بازرگانانی گەورە لە دەرەوەی عێراق هەبووە. 
    بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای گەشتنی تۆمەتبارانبوە  بەڕێگای (بەغدا-هەولێر) و پێدانی زانیاری هەواڵگری بە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر لەسەر شوێنی مانەوەیان بۆ ئەوەی بتوانرێت هەڵیانبکوترێتە سەر و بەماددەکانەوە دەستگیر بکرێن.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کارامە کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر بگرێتەبەر.