بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی تەمموزی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بەپێی ئاماری مانگانە کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو بریتی بوە (108) ملیۆن و (53) هەزار و (356)بەرمیل.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (106) ملیۆن و (125) هەزار و (200) بەرمیل بووە،هاوکات هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی گیارە یەک ملیۆن و (928) هەزار و ( 156) بەرمیل بووە.