بەدواداچوون-INA
"هایف مەتیری" سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوەیت،ڕایگەیاند :-کە دەسەڵاتدارانی کوەیت ڕێگەیان بە هاتنە ناوەوەی 200 هاندەری عێراق داوە بۆ ئەوەی بەشداری بینینی یارییەکەی نێوان کوەیت و عێراق بن.
"هایف مەتیری" لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، ڕایگەیاند:- دەسەڵاتدارانی کوەیت ڕێگەیان بە هاتنە ناوەوەی 200 هاندەری عێراقی داوە بۆ ئەوەی بەشداری بینینی یارییەکەی نێوان کوەیت و عێراق بن.
"هایف مەتیری" ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ براکانمان لە باڵیۆزخانەی عێراق و فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی پەیوەندییەکی باشمان هەیە و لە کوێت پێشوازییان لێدەکرێت، بەڵام سیاسەتێکی ڕوون هەیە و ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاندەرانی عێراقی دیاریکراون بۆ بەشداریکردن لە بینینی یارییەکەدا.