بەغدا-INA
حکومەتی عێراق دەخوازێت دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بەرەوپێش ببات، لەڕێگەی هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و جیهانی، لەڕێگەی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی سوود و خزمەتگوزاری و شارەزاییەوە.
کۆمپانیا گەورەکانی میسری خواستی فراوانی خۆیان و ئامادەیی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە ناوخۆی عێراق لە کەرتە جیاجیاکاندا دەربڕیوە،ئەمەش لەمیانی سەردانەکەی ئەم دواییەی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بۆ کۆماری میسری عەرەبی، کە تێیدا باس لە خواستەکانی هەردوو وڵات کرا بۆ هاوبەشی و وەبەرهێنان لە بواری جیاوازدا، لەوانە ژێرخانی پیشەسازی و دەرمان.
لەوبارەیەوە "عەلا عەز "ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانیەکانی میسر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەموو وڵاتان، بەتایبەتی لەگەڵ عێراق، لە باشترینە، ئاماژەی بەوەشکرد کە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر داوای هاوکاری هاوبەشی لە ژمارەیەک بوار و کەرتدا کردوە.
ووتیشی:- کۆمپانیا گەورەکانی میسر لەبواری بەڵێندەرایەتی و ژێرخانی ئابووری و کەرتی پیشەسازی خۆراک لەگەڵ کەرتی دەرمان، کە بەیەکێک لە کەرتە گرنگەکان دادەنرێت ئامادەن بۆ هاوبەشی کردن و وەبەرهێنان.
ڕاشیگەیاند:- کە 21 کۆمپانیای گەورەی میسر لە ئێستادا لە عێراق کاردەکەن،هەروەک ویستێکی گەورەی عێراقی هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیا میسرییەکان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنەرانی میسری ئامادەن لەگەڵ خاوەن کارگە داخراوەکانی عێراق هاوبەشی بەشی بکەن و هاوکار بن بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو کارگە کۆنانەو نۆژەنکردنەوەیان.
ئاشکراشیدەکات کە سەردانێکی چاوەڕوانکراو هەیە لەلایەن بازرگانان و کۆمپانیا گەورەکانی میسربۆعێراق بەم نزیکانە.