بەرگری ئاسمانی لەکەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەئاسمانی شارەکە خستە خوارەوە

ئەمنی
  • 29-08-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ڕۆژی پێنجشەممە، پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند:کە بەرگری ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە  ئاسمانی پارێزگاکە خستۆتە خوارەوە.
    "فەتاح خەفاجی" بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زەبەلاح و نەناسراو بەئاڕاستەی  چیمەنەوە هاتۆتە ناو ئاسمانی کەرکوک.
    ڕاشیگەیاند :- کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە  چیمەنەوە لەلایەن بەرگری ئاسمانیەوە  خراوەتە خوارەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی بەهۆی ڕووداوەکەوە نەکەوتۆتەوە.