بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری،دەستگیرکردنی دوو گروپی تیرۆریستی و سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-لەژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتیی "سابت عەباسی" وەزیری بەرگری،هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان دوو گروپ لە ناوەندی قەزای تارمیە دەستگیربکەن.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بەپێی بڕگەکانی ماددەی (4)ی یاسای ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر دوو فەرمانی دەستگیرکردن دژی تیرۆریستان دەرچووە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی هەواڵگری لەلایەکی دیکەوە ،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە ناوچەی عوبێدیە و کەڕادە لە بەغدا دەستگیرکردووە، کە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر و کەلوپەلی مادەی هۆشبەریان پێبووە و فەرمانی دادوەری لە دژیان دەرچووە بەپێی بڕگەکانی مادەی (28)ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان.