بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی پیشەسازی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە هەڵگرتنی پارەی لە سنووری ڕێگەپێدراوی خۆی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- پێویستە هاووڵاتیان وریا بن لە هەڵگرتی ئەو بڕە پارەیەی کە لە سنووری ڕێگەپێدراو زیاتر نەبێت، هەروەک هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی فەرمی بگرنەبەر لە گواستنەوەی پارەکانیان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- پێویستە هاووڵاتیان خۆیان لە هەڵگرتنی پارە بە شێوەی کاش بەدوور بگرن بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی نەبن کاتێک لە سنوورەکان دەرباز دەبن.