بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە" ئیبراهیم نامس جبوری"وەزیری پەروەردە ،ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوە لە مافی وانەوتنەوە لە کەرکوک.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "جبوری" ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلەی لێکۆڵینەوەی لە سەر یەکێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکانی تەقویە لە پارێزگای کەرکوک کە بە دەنگی نەشیاو زیانی بە ناوبانگی پەروەردەی عێراقی گەیاندوە،کە ماموستایان لەعێراق بە سیفەتە بەرزەکانیان و بەها کۆمەڵایەتییە ڕەسەن و جوانەکانتان ناسراون.
هەروەك ڕێنماییدا بە لیژنەی پەروەردەی ئەهلی، کە هەڵمەتێکی بەرفراوان دەستپێبکەن بۆ وردبینیکردن لە مۆڵەت و ڕێگەپێدانی فەرمی و داخستنی پەیمانگاکانی سەرپێچیکاری یاساکانی پەروەردەیی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- وەزیری پەروەردە جەختی لە بەدواداچوونی بەردەوامی پەروەردەیی کردەوە بۆ خوێندن پەیمانگاکانی ئەهلی و پێداچوونەوە بە وردەکارییە کارگێڕی و تەکنیکییەکانیان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی پێشووی وەزاری سەبارەت بە جیاکردنەوەی ڕەگەزەکان.
وەزیری پەروەردە تەئکیدیشی لەوەکردەوە کە ئەو ڕەفتارانەی جار جار ڕوودەدەن دوورن لە ڕەوشت و تایبەتمەندییەکانی پەروەردەیی.