بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی پلاندانان وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاکان دیاریکرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، هاوکات ئاماژە بە مەشق و ڕاهێنانی 25 هەزار کارمەندی پرۆسەکە دەکات.
"زیا عەواد کازم " سەرۆکی دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانان،لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: چالاکییەکانی پێشوو بۆ ڕاهێنان و ئامادەکاری بووە بۆ 1ی ئەیلول، لە پڕۆسەی ژماردن وزانینی خانوو و باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا :- ئەم قۆناغە گرنگە بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان، و پێش پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانە، چونکە بۆ زانینی باڵاخانەو و دامەزراوەکانە،هەروەها وەرگرتنی زانیاری سەرەتاییە سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی خێزان و دابەشکردنی خێزانەکان بەپێی نێر و مێ، بەجۆرێک کە بنەمای زانیاری گرنگ بێت بۆ پرۆسەی سەرژمێری بۆ 11/20.
ووتیشی :- وێنەی مانگی دەستکردی مۆدێرن لە هەموو ناوچەکانی عێراق ئامادەکراوە، هەروەها ناوچەکان دابەشکراون بەسەربازنەی جیا ، هەروەها 25 هەزار فێرخواز لە پارێزگاکان ڕاهێنانیان پێکراوە بۆ لە مانگی 7 تاوەکو ئەمرۆ .
هەروەك ووتیشی :- پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەرجەم قەزا و ناحیەکانی عێراق بەردەوام دەبێت، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکەش کار بۆ دابەشکردن و ئامادەکردن و ڕاهێنانی نزیکەی 80 هەزار فێرخوازی تر دەکرێت بۆ ئامادەکردنیان بۆ سەرژمێری گشتی، کە 120 هەزار کارمەند لە 11/20 کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، هیوادارین ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەبێت بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بەمەبەستی تەواو کردنی پرۆسەکە بەسەرکەوتووی.