دەستەی کەشناسی پێشبینی نزمبونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 29-08-2024, 13:56
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە  پێشبینی نزمبونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما دەکات،ئاشکراشیدەکات کە لە پارێزگاری دهۆك  38 پلە تۆمارکراوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک و پلەکانی گەرماش بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن،و بەرزترین پلەکانی گەرماش لە بەغدا و سەلاحەدین و کەرکوک و بابل و هەولێر 42 پلە دەبن و  لە کەربەلای پیرۆز و دیوانیە و واست و دیالە و نەینەوا 43پلە و نەجەفی پیرۆز و زیقار و موسەننا 44 پلە و میسان و بەسرە 45 پلەی گەرمی دەبێت،هاوکات پیشبینی دەکات لە پارێزگای دهۆك پلەی گەرما بۆ 38 پلە دەبەزێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش  بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- کەش و کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە  هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.