بەغدا-INA
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ میسر و تونس،گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ میسر و تونس، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە سەرۆك وەزیران لەسەردانەکەیدا چەندین دیدار و کۆبونەوەی گرینگی ئەنجامدا، وەك :-
◾دیدار لەگەڵ "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسر.
◾کۆبوونەوە لەگەڵ "مستەفا مەدبولی" سەرۆک وەزیرانی میسر.
◾ئەنجامدانی گفتوگۆی فراوان و جیاواز لە بوارە جیاجیاکان لە نێوان عێراق و میسر.
◾پێشوازیکردنی لە کۆمەڵێک بازرگان لە کۆمپانیا گەورەکانی میسری.
◾کۆبوونەوە لەگەڵ "قەیس سەعید " سەرۆکی تونس.
◾کۆبوونەوە لەگەڵ "کەمال مەدوری" سەرۆک وەزیرانی تونس.
◾ئەنجامدانی گفتوگۆی فراوانتر لە نێوان عێراق و تونس.
◾پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک بازرگانی تونس.
◾دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە جالیەی عێراقی لە تونس.