بەغدا-INA
وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، کە 12 فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراق گەڕاونەتەوە خزمەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی فڕۆکەی (B737-800 ) بۆ خزمەت، بەمەش بووە 12مین فرۆکە و شەشەمین فڕۆکە لە هەمان مۆدێل کە بگەڕێندرێتەوە بۆ خزمەت دوای ئەنجامدانی کاری چاککردنەوە بەو تایبەتمەندی و سیستەمەی کە لە ئاستی جیهانیدا پەسەندکراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "مەناف عەبدولمونعیم " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندوە :- پلانی گەڕاندنەوەی فڕۆکە نیشتمانییە وەستاوەکان بەزووی بەرەوپێش دەچێت و لەلایەن "ڕەزاق موحیبس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە، گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ خێرا کارکردن بۆ گەڕاندنەوەیان.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە،لەڕێگەی بەشی تەکنیکییەوە، سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەرجەم توانا و سەرچاوەکانی کارکردنە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو (9) ژمارەیەی فرۆکە کە ماونەتەوە، کە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو دەبن و دەگەڕێندرێنەوە بۆ خزمەت،بەمەش ئاستی ئەدای کارکردن گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت ، بەتایبەت دوای ئەوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە توانیویانە کاری ئەندازیاری و تەکنیکی گۆڕینی سیستەمی ویل لەسەر یەکێک لە فڕۆکەکان ئەنجام بدەن،کە پێشینەیەکی گرنگە لە کارەکەدا.