بەغدا-INA
"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و "محەمەد عەلی نەفتی "وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی تونسی، داوا دەکات ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی عێراق و تونس بکرێت کە بڕیارە لە تونس بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "فواد حسێن" جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە،چاوی کەوت بە "محەمەد عەلی نەفتی" وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی تونسی، و فوئاد حسێن بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا :- لە میانەی دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەیان کرا، ئەوە جگە لە هەماهەنگی لەسەر پرسە نێودەوڵەتییەکان و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی قۆناغی ئێستا دەبنەوە، هەروەك جەختکرایەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەکانی لێژنەی عێراقی- تونسی کە لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە بەغدا بەڕێوەچوو، و بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاداشت و ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لەکاتی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- "فوئاد حسێن " سوپاسی لایەنی تونسی کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی سەبارەت بە ڤیزەی هاتنە ناوەی بۆ عێراقییەکان بۆ تونس پێشکەش دەکرێت، هەروەها هەردوولا باسیان لە ئەگەری زیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاوکارییەکان لە بوارەکانی کولتووری و پەروەردەیی و پێشکەشکردنی زەمالەی خوێندن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەر دوو لایەن باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی داهاتووی لیژنە هاوبەشەکان لە تونس، و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری و کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.