بانکی رافیدین لەڕێگای هۆشدارییەوە هاوبەشەکانی لەچەندین کاری ساختە ئاگادار دەکاتەوە

ئابوری
  • 29-08-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    بانکی ڕافیدەین هاوبەشەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەر ساختەکارییەک  ئاگادار دەکاتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:- کە بانکی ڕافیدەین داوا لە کڕیارەکانی دەکات مامەڵە لەگەڵ ئەو پەیجانە نەکەن کە لە سۆشیال میدیا ساختەکاری و فێڵکردن ئەنجام دەدەن، بەو پێیەی ئەو پەیجانە درۆینەو هاووڵاتیان ڕادەکێشن بۆ تەڵە و بە داوای زانیارییە کەسییەکانەوەن.
    وە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بانکەکە داوای لە هاوبەشانی کردووە،کە پابەندبن بە پاراستنی نهێنی داتاکانی بانک و هیچ زانیاریەکی کەسی ئاشکرا نەکەن، تەنانەت ئەگەر بانگەشەی ئەوەش بکات کە لە بەشی فەرمانبەرانی بانکەوە بێت، هەروەها مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێکی جێی متمانە نەکراوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە یان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن ئەنجام نەدات.