بەغدا-INA
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،جەخت لە گرنگی بەرزکردنەوەی وێنەی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-رۆژی چوارشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تونس، چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە جالیەی عێراقی لە تونس.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" لە میانی دیدارەکەدا ڕایگەیاند:- کە حکومەتەکەی شانازی بە خەڵکی عێراق دەکات لە هەر وڵاتێکی جیهان بێت، هەروەها بەو لێهاتوویی و پەیوەندی و ئەزموونانەی کە خاوەنیانن، دەتوانن ئابووری عێراق بەهێز بکەن و دەوڵەمەندتری بکەن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- "سودانی " ئاماژەی بە گرنگی بەرزکردنەوەی وێنەی عێراق لە دەرەوەی وڵات کرد ، هەروەها بەشداری پێکهاتەی عێراق لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تونس، و ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی دەرفەتەکان بۆ هاوبەشی ئابووری بەرهەمدار کە بتوانێت پاڵپشتی ئابووریی هەردوو وڵات بکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر هاوبەشییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی لە پۆستە گشتییەکاندا،لێکچوونی بۆچوونەکان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و هەموو ئەو هەنگاوانەی کە سەقامگیری لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا بەهێز دەکات.