بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و هاوتا تونسییەكەی كەمال مدوری، سەرۆكایەتی كۆبوونەوە فراوانكراوەكانی شاندەكانی هەردوو وڵاتیان كرد، كە لە تونسی پایتەخت بەڕێوەچوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و هاوتا تونسییەكەی كەمال مدوری، سەرۆكایەتی كۆبوونەوە فراوانكراوەكانی شاندەكانی هەردوو وڵاتیان كرد، كە لە تونسی پایتەخت بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیرانی هەردوو وڵات پێداچوونەوەیان بە فایلە هاوكارییە هاوبەشەكانی پەیوەست بە كەرتی نەوت و گواستنەوە و گەشتوگوزار و پەروەردە و ڕۆشنبیری و وەرزش كرد، و هەروەها گفتووگۆكرا لەبارەی ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی كە كۆبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكان لە بوارە جیاجیاكاندا گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ میكانیزمی جێبەجێكردنیان، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی ئەنجامدانی دانیشتنی نوێی ئەنجومەنی بازرگانی هاوبەشی عێراقی تونسی.
بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە پەرۆشی حكومەتی عێراق بۆ سەركەوتنی حكومەتی نوێی تونس، و وتیشی: سەردانەكەی دەربڕینی ئیرادە و خواستی جدییە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و خواستی دروستكردنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ براكانی، و هەروەها ستایشی دەستپێشخەریی حكومەتی تونسی كرد بۆ ئاسانكاری پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بە عێراقییەكان، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان.
سودانی رونیشیكردەوە: عێراق وڵاتێكی دیموكراسییە و پشت بە جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان دەبەستێت، ئەمڕۆش شاهیدی دۆخێكی گەورەی ئاسایش و سەقامگیرییە كە لە ئەنجامدا جوڵەیەكی گەشەپێدانی بێ وێنەی لێكەوتووەتەوە، و وتیشی: ئەو سەركەوتنەی بەسەر تیرۆردا بەدەست هاتووە هەوڵەكانی حكومەتی بەهێزتر كرد بۆ زیاتر جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانەكانی گەشەپێدان و دابینكردنی ژینگەیەكی وەبەرهێنانی یەكگرتوو و سەرنجڕاكێش بۆ هاوبەشییە ئابوورییەكان.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی تونس ئاماژەی دا: بە سەركەوتنی عێراق لە گەیشتن بە ئاسایشی خۆی و گەڕاندنەوەی خێرایی گەشەپێدان و پڕۆژەی پێشەنگانەی ڕێگای گەشەپێدان كە عێراق دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی بازرگانی جیهانی، هەروەها هەنگاوەكانی حكومەت لە دروستكردنی ژینگەیەكی سەركەوتووی وەبەرهێنان لە ڕێگەی بەرنامەیەكی چاكسازیی گەورەوە.
بەیاننامەكە راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو تەحەددایانە كرا كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها هەڵوێستی وەكیەكی عێراق و تونس سەبارەت بە درێژەدان بە دەستدرێژیی زایۆنییەكان بۆ سەر گەلی فەلەستین لە غەززە.