بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی حەیدەر حەنون، داوای خێرا پەسەندكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری كرد.
لە وۆركشۆپێكدا كە دەستەكە بە هاوكاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان (یونامی) بە ناونیشانی (ڕێبازی بنەمادار بە مافی مرۆڤ بۆ هەوڵەكانی روبەروبوونەوەی گەندەڵی) رێكیخستبوو، و كە سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رێبوار هادی و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ زێدان عەتوانی تیایدا ئامادەیبوون، حەنون لە وتارێكیدا ، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كراوە، رایگەیاند: دەستووری كۆماری عێراق بە یەكێك لە جوانترین بەڵگەنامە و دەستوورە یاساییەكانی ناوچەكە دادەنرێت، كە بابەت و ماددەكانی ناوەڕۆكی زامنكردنی مافەكانی مرۆڤ و پاراستن و پێشێلنەكردنیان لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستووری عێراق بابەتێكی تایبەتی بۆ دەستە سەربەخۆكان تەرخانكرد و بە دەسەڵاتی چوارەمی زانی شانبەشانی سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری، لەوانەش دەستەی دەستپاكی و دەستەی باڵای مافەكانی مرۆڤ، وەك لە مادەی 102دا هاتووە .
سەرۆكی دەستە ئاماژەی دا: بە كاری هاوبەشی نێوان دەستە و دەستەی باڵای مافەكانی مرۆڤ و هەوڵە ماندوونەناسەكانیان بۆ بڵاوكردنەوەی كولتوری دەستپاكی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرنامە و پڕۆژە و دەستپێشخەرییەكانی كەدەستیپێكردووە، لەوانەش پڕۆژەی (پشتیوانیكردن لە دەستپێشخەرییەكانی دادپەروەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە بازرگانییەكان)، كە ئامانجی چارەسەركردنی بۆشاییە یاسایی و ستراتیژییەكانە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و بەهێزكردنی سیستەمی دادپەروەری بازرگانی و بەشداریكردنی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا و هاووڵاتیان لە گفتوگۆی بنیاتنەردا؛ لە پێناو بەدیهێنانی چاكسازی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
وتیشی: گرنگترین پێوەرەكانی مافی مرۆڤ دەستە لە هەموو ڕێكارەكانیدا پەسەندی دەكات، هەروەها گەرەنتی مافی مرۆڤ كە دەستە بۆ هەموو كەسێك دابینی دەكات كە مامەڵەی لەگەڵ دەكات، جا ئەو كەسە ڕاسپێردراو بێت، یان فەرمانبەر بێت، یان تۆمەتبار بێت، و ئاماژەی بەوەشكرد: دەستە بەشی پەیوەندییەكانی مافی مرۆڤی لە بەشی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕێكخراوە ناحكومییەكان دروستكرد، هەروەها دەركەوتنی پەیڕەوی (مافی خۆت بناسە) كە لەلایەن دەستەوە دەرچووە، ئەمە جگە لەوەی پێشنیاری ڕەشنووسی یاسای (مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری)، كە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، كە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی تەواو كرد، كە توانای دەستراگەیشتن بە زانیاری بۆ هاوڵاتیان ئاسان دەكان.