بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وردەكارییەكانی ئەو حەوت فڕۆكەی Bell 505 كە پێشتر عێراق لە لایەنی ئەمریكی وەریگرتبوو و گرنگی هێزی ئاسمانی سوپا و گرێبەستەكانی ئەم دواییەی ڕوونكردەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فڕۆكەوانی سوپا لە كۆتایی تەمموزی ڕابردوودا 7 فڕۆكەی دروستكراوی ئەمریكای وەرگرت، كە فڕۆكەی پێشكەوتوون لە بواری ڕاهێنان و ئامادەكردنی مامۆستایانی فڕۆكەوانیدا بەكاردەهێنرێن بۆ سەركردایەتیكردنی فڕۆكەوانی سوپا، و وتیشی: هێزی ئاسمانی سوپا زۆر گرنگە و فەرماندەی زەمینی پێویستی پێیەتی، چونكە پشتیوانی لە مانۆڕكردندا دەكات هەروەها لە ناوچەكانیش لە كاتی پێشكەوتنی كەرتەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم چەكە كاریگەری و توانای بەرزی خۆی لە كاتی شەڕەكانی ڕزگاركردندا سەلماند، بۆیە ئەم فڕۆكانە لە چوارچێوەی گرنگی پێدانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندان بۆ پێویستی پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی سوپا بێت یان هێزی ئاسمانی، یان بەرگری ئاسمانی بێت.
ئاشكراشیكرد: بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی هێزی ئاسمانی سوپا، لە سەردانەكەی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان بۆ ئەمریكا، جەختیكردەوە: لە گرنگی پەرەپێدانی ئەم چەكە و خاوەندارێتی بەرزترین تەكنەلۆجیا بۆ باقی هێزی ئاسمانی، و وتیشی: ئەم فڕۆكانە لە ڕووی تەكنەلۆژیاوە پێشكەوتوون و توانای بەرزیان هەیە.
راشیگەیاند: عێراق 7 فڕۆكەی مەشقی وەرگرتووە لە كۆی 15 فڕۆكە، كە پێشكەوتوون و تایبەتمەندی تەكنیكی زۆر بەرزیان هەیە، وتیشی: ئەو هەشت فڕۆكەیەی ماوەتەوە وەرگیراون و لە كاتێكی دواتردا دەخرێنە ناو كۆلێژی فڕۆكەوانی سوپا و قوتابخانەی فڕۆكەوانی.
پێشتر فەرماندەیی فڕۆكەوانی سوپای عێراق، وەرگرتنی 7 فڕۆكەی لە جۆری Bell 505 لە لایەنی ئەمریكی ڕاگەیاند.