مالیكی جەخت لە پێویستی هەوڵی یەكگرتووی هەموو كۆمەڵگا دەكاتەوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی تۆكمە

سیاسی
  • 28-08-2024, 18:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش لەلایەن چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگای عێراقی  بە مەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتێكی تۆكمە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، پێشوازی لە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان موئەیەد لامی كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، مالیكی لە میانی دیدارەكەدا ئاماژەیكرد، بە پێویستی هەوڵی هەموولایەك لەلایەن هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقەوە بەمەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتێكی تۆكمە كە ئامانجی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی گەلی عێراق بێت، هاوكات پێزانین و شانازیی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەربڕی بۆ ئەو قوربانیدانانەی كە لە عێراقدا لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا داویانە و كاركردنیان بۆ چەسپاندنی یەكێتی نیشتمانی و بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق.
    لە بەرامبەردا نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، سوپاسی خۆی بۆ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوكاریی دڵسۆزانە لەگەڵ خێزانی ڕۆژنامەنووسی عێراقی.