بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكی كۆماری تونس قەیس سەعید كرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆشكی قرتاجی سەرۆكایەتی لە تونسی پایتەخت، لەگەڵ سەرۆك كۆماری تونس قەیس سەعید كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا،و گرنگی پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و تونس بەدیبهێنێت، هەروەها باس لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی جێ گرنگی پێدانی هاوبەش كرا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆك كۆماری تونس كرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و تونس، كە شاهیدی قۆناغێكی نوێن، كە بە واژۆكردنی بیست یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بەهێزتر بووە، رونیشیكردەوە: كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، خواستی هاوبەشی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی لە بواری گەشتیاریدا، هەورەك خواستی عێراقی دەربڕی بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی بازرگانی هاوبەش لەگەڵ تونس.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەوەی زیاتر لە دە مانگە لە غەززە ڕوودەدات پێویستی بە هەڵوێستێكی پتەو و ڕاشكاوانە هەیە بەرامبەر بە هێرشە بەردەوامەكانی قەوارەی زایۆنی دژی خەڵكی مەدەنی، و جەختیشیكردەوە: عێراق لەگەڵ مافی گەلی فەلەستین وەستاوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و قودس وەك پایتەختەكەی.
لای خۆیەوە سەرۆكی تونس ئاماژەی كرد: بە قوڵایی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و مێژووەكەی و كاركردن بۆ پەرەپێدانی و خواستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی، و جەختیشیكردەوە: هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی گەشتی نێوان هەردوو وڵات هۆكارێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجەكان لەگەڵ عێراق وەك یەكن، و وتیشی: هەڵوێستی تونس هاوشێوەی هەڵوێستی عێراقە سەبارەت بەو رووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، كۆبوونەوەكە شاهیدی گفتوگۆی بەرفراوان بوو كە فایلە هاوبەشەكانی لە بوارە جیاجیاكاندا لەخۆگرتبوو، كە تیایدا جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی كاركردن و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتی برا بەدەستبهێنێت.