پارێزگاری سەڵاحەدین ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت لە كوشتنی خێزانێك لە بێجی دەكات

ئەمنی
  • 28-08-2024, 17:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری سەڵاحەدین بەدر فەحل، ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت لە كوشتنی خێزانێك لە قەزای بێجی كرد، هاوكات تەئكیدیكردەوە: ڕووداوەكە تاوانكاری بووە و تیرۆریستی نەبووە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پارێزگاری سەڵاحەدین ئاراستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەتی كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خێزانێك لە قەزای بێجی و هەروەها ئاراستەی كرد كە بەپەلە بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاكە بگۆڕدرێت وەك هەنگاوێكی دەستبەجێ وەك بەشێك لە زنجیرەیەك ڕێوشوێن بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاسایشی قەزاكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم تاوانە سروشتێكی تاوانكاریی هەیە و سروشتی تیرۆریستی نییە، و تەئكیدیشیكردەوە: دەسەڵاتی ئەمنی كار لەسەر ئاشكراكردنی بارودۆخەكە دەكات بۆ ئەوەی تاوانباران ڕەوانەی دادگا بكەن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
    هاوكات نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەكی جیادا ڕوونیكردەوە: پارێزگاری سەڵاحەدین ڕێنمایی كرد كە ئەركی فەرماندەی پۆلیسی قەزای بێجی بە عەمید  نەسروڵا محەمەد خەڵەف بسپێردرێت، و ئاشكراشیكرد: ئەمە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكاندایە بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە قەزاكە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، پارێزگاری سەڵاحەدین، جەختیكردەوە: لە گرنگی باشتركردنی ئەدای ئەمنی لە بێجی و دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی توندی یاسا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەلامەتی بۆ هەموو هاووڵاتیان.