بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: كە رێگای گەشەپێدان بازدانێكی چۆنایەتی لە ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و جیهان بە دیدەهێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، پێشوازی لە سەرپەرشتیاری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا ڕۆلاند فستبە و شاندی یاوەری كرد، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییەكانیان لەسەر ئابووری عێراق كرا، رونیشیكردەوە: هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی هاوكاریی دووقۆڵی نێوان بەغدا و بەرلین كردەوە لەسەر هەموو ئاستەكان و لە بوارە جیاجیاكاندا، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی كەرتی وزە و سیستەمی دارایی و بانكی، بە شێوەیەك كە گەشەسەندنی بەردەوام بەدەستبهێنێت.
بەپێی بەیاننامەكە، عەتوانی رایگەیاند: عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەمووان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی خۆیدایە، و وتیشی: ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییەی عێراق لە ئێستادا شاهیدییەتی، وایكردووە ببێتە ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنان.
رونیشیكردەوە: هاتنی كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بۆ ناو عێراق نیشاندەرێكی ڕوونە بۆ سەقامگیری و ئاسایش، چاوەڕوانی بەشداری كۆمپانیا ئەڵمانییەكان دەكەین لە پەرەپێدانی كەرتی وزە و یارمەتیدانی عێراق بۆ وەبەرهێنانی سەروەت و سامانەكەی.
جەختیشیكردەوە: رێگای گەشەسەندن بازدانێكی چۆنایەتی لە ڕێگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و جیهان بەدەست دەهێنێت، بەو پێیەی كات كەمدەكاتەوە و سەلامەتی دابین دەكات.