بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزی فەڵەستین ئەحمەد روەیزی رایگەیاند: داگیركاری زایۆنی لە سەدا 80ی كەرتی غەززەی وێرانكردووە، و جەختیشیكردەوە: هەڵوێستی عێراق ڕوونە و لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین.
روەیزی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنییەكان بۆسەر كەرتی غەززە لەسەدا 80ی وێرانكردووە، وتیشی: میدیای نێودەوڵەتی لەلایەن ئەو لایەنانەی كە پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنیستی دەكەن كۆنترۆڵ كراوە، هەر بۆیە دەبوو هەموو ئەو ئامرازانەمان هەبێت كە لە ڕێگەیانەوە بتوانین دیمەنەكە وەك خۆی بگەیەنین، لەگەڵ ئەو تاوانەی كە ڕوودەدات، بە ناوی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و جینۆساید.
ئاماژەی بەوەشكرد: بلۆگەرەكان و دروستكەرانی ناوەڕۆك بەشێكن لە گەیاندنی دیمەنەكە وەك ئەوەی لەڕاستیدا هەیە، جا چی بەسەر ئەو خێزانانەدا دێت كە ماڵەكانیان بۆردومان كراوە یان ئەوەی ڕوودەدات لەگەڵ بەئامانجكردنی قوتابخانە و كڵێسا و مزگەوتەكان، بەمەش چیرۆكەكە دەسەلمێنێت، كە تاوانبار داگیركەرە و هەركەسێك بكوژێت تاوانبارە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت لەسەر ئەم تاوانە، و رونیشیكردەوە: كۆنفرانسی ڕێگای تۆفان كە لەم دواییانەدا لە عێراق بەڕێوەچوو، خاوەن ناوەڕۆك و بلۆگەرە كاریگەرەكانی لە عەرەب و جیهان كۆكردەوە، وەك چۆن بەشدارییان كرد لە گەیاندنی دیمەنەكە وەك ئەوەی لە ڕاستیدا هەیە.
راشیگەیاند: حكومەتی عێراق هەڵوێستێكی ڕوون و ئاشكرای هەیە كە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی نوێنەرایەتی دەكات كە زیاتر لە جارێك دەریبڕیوە چ لە كۆشكی سپی لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا جۆزیف بایدن، یان لە لوتكەی ئاشتی كە لە قاهیرە لە دوای 7ی ئۆكتۆبەر بەسترا یان لە لوتكەی عەقەبە لە شانشینی هاشمی ئوردن كە دوو مانگ لەمەوبەر پەیوەندی بە فریاگوزارییەوە بۆ گەلی فەلەستین هەبوو، و وتیشی: دیداری نێوان سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆك وەزیرانی فەڵەستین محەمەد مستەفا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئەو میكانیزمانەی پشتیوانی كە عێراق دەتوانێت پێشكەشی بكات، ئەوە جگە لە پاڵپشتی سیاسی و مرۆیی بە دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ فەلەستینییەكان لە ناوەوەی خاكی فەلەستین، ئەمەش وایان لێدەكات لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی كە ئێمە لە فەلەستین ئەزموونی دەكەین، جێگیر و چەسپاو بمێننەوە.
جەختیشیكردەوە: هەڵوێستی عێراق لە ناوچەكەدا بە ڕوونی دادەنرێت و بۆ عێراق تۆماركراوە كە لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە هەنگاو دەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و مافی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.
هەروەها روەیزی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق بە هەموو پێكهاتە و ئاستەكانیەوە دەربڕی، جا چ لەسەر ئاستی حكومەت بێت، یان لەسەر ئاستی مەجەعەكانی ئایینی یان حزب یان سەندیكاكان بێت، كە هەڵوێستێكی ڕوون بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین و بەرامبەر ئەو دەستدرێژی و شەڕەی كە دژی فەلەستینی ڕوودەدات دەردەبڕن.