بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"ماوریتزیۆ گریگانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق،جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی، هاوکات ڕایگەیاند:- کە ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەدرێن، داهاتووی عێراق وەك وڵاتێکی ئاوەدان و خۆڕاگر بنیات دەنێت.
"ماوریتزیۆ گریگانتی" لە وتارەکەیدا لە میانی دەستپێکردنی یەکەمین پڕۆژەی نوێکردنەوە و ستراتیژی سەرچاوە ئاوییەکانی ئاو زەوی لەعێراق، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: خۆشحاڵیم کە ئەمڕۆ لێرەم، لە کاتێکدا ئێمە دەست بە کار دەکەین نوێکردنەوەی پڕۆژەیەک کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی عێراق لە ستراتیژی سامانە نیشتمانییەکان.
ڕوونیشیکردەوە :- کە ئەم پڕۆژەیە تەنها پرۆژەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بەرەو دەستەبەرکردنی ئاوەدانی بەردەوام بۆ داهاتووی عێراق.
ووتیشی :- کە پێزانی هەیە بۆ کارە گرینگ و گەورەکری کۆمپانیای هایدرۆنۆڤا ، کە ساڵانێکی زۆرە بە سەرۆکایەتی" ئەندریا کاتارۆسی" لەگەڵ تیمەکەی بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە ئەندریا و تیمەکەی بەشدارییان کردووە لە ڕاپرسی و شیکارییەکاندا لەبارەی ئاوی عێراق، هەر لە دیزاینکردنی بەنداوی گەورەوە تا پەرەپێدانی سیستەمی ئاودێری گرنگ بەدرێژایی شەتولعەرەب.
لەبەشێکی قسەکانیدا بالێۆز "ماوریتزیۆ گریگانتی" وتی :- خۆبەخشانە بەردەوامین، بەتایبەتی لە هەوڵەکانمان بۆ بە مۆدێرنکردنی ستراتیژیەتی ئاوی عێراق و چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ڕووبار و دەریاکان، وەک بەرزبوونەوەی ڕێژەی ماسی لە ناوچەی شەت و لعەرەب و ڕادەی پابەندبوون بە یارمەتیدانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی مەترسیدارترین ئاستەنگەکانی بەردەم ئاو.
بالیۆزی ئیتاڵتا هەروەک وتیشی :- "ئیتاڵیا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراق لە سەرچاوە ئاوییەکانیدا لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی،هەروەها جگە لە کارەکانی کۆمپانیاکانی هایدرۆنۆڤا ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆمپانیای ترێفی کرد لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە گەورەترین بەنداو لە عێراق کە بەنداوی موسڵە،و چارەسەرکردنی گرفتەکان لە پێکهاتەی دروستکردنی بەنداوەکە، ئەوە جگە لە پرۆژەی کۆمپانیای ENI لەپارێزگای بەسرا بەهاوبەشی لەگەڵ یونسێف و یەکێتی ئەوروپا کە ئاوی خاوێن بۆ 850هەزار کەس دابین دەکات، لەو ڕوانگەیەشەوە ئیتاڵیا شانازی بە هاوبەشی و پاڵپشتی عێراق دەکات.