دوای چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی پارێزەرێک ئاسایشی نیشتمانی بکوژانی لە بەغدا دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 28-08-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند،کە کوڕ و باوکێک بوون ، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی پارێزەرێک لە بەغدا.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە :-کە هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیاریان پێگەیشتووە لەبارەی بوونی تەرمێک لەناو باڵەخانەیەکدا لە ناوچەی عەتیفیە لە بەغدای پایتەخت،کە کوژراوەکە پارێزەرێک ببووە بەناوی  (ئەحمەد عەباس کازم)،کە لەناو نووسینگەکەیدا بە فیشەکی دەمانچە کوژرا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ،پرۆسەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکە ئەنجامدرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- تیمێک پێکهێنرا بۆ  دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، دوای دەستنیشانکردنی شوێنان و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پێی دەرچوون، دوای هەوڵێکی مەیدانی و هەواڵگری شوێنەکەیان دۆزرایەوە و هەردوو بکوژ بە چەکی کوشتنەکە لەگەڵ چەکێکی تر دەستگیرکران.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیان ناوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەریان بگیرێتە بەر.