بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"حەیان عەبدولغەنی " جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت،لەگەڵ "هەیسەم غیس" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆێک) گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردن و فراوانکردنی ئاستی هاوکاری دوولایەنە دەکات.
وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت پێشوازی لە "هەیسەم غیس" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) کرد، و لە میانی دیدارێکدا باسیان لە بەهێزکردن و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری دوولایەنە لە نێوان وەزارەت و ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆێك) کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) بە سەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە بەغدا و لەماوەی مانەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەت و حکومەت دیدار و کۆبونەوە ئەنجام دەدات.