بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد،دووپاتی کردەوە کە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی بەرپرسیارێتییەکی گشتی یە و بەبێ بەشداریی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کۆتایی نایەت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی حکومەت ئەولەویەتدانە بە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریی.
"شوانی " لەچوار چێوەی کۆنفرانسی ڕێبازەکانی مافەکانی مرۆڤ و هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: دەستەیبدەستپاکی و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بە گرنگترین ئەو دەزگایانە دادەنرێن کە ئامانجیان پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، بەتایبەتی مافە ئابوورییەکانی هاووڵاتیان کە حکومەت بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریی خستۆتە پێش هەموو شتێک لە هەموو کەرتەکاندا ، ئەویش بە بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوەکانی چاودێری بەسەر سامانی گشتی و مافەکانی مرۆڤدا.
ڕاشیگەیاند :- کە ئەم هەنگاوانە لە بڕواپێبوونی حکومەتی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت کە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەرپرسیارێتییەکی گشتی یە کە بە بێ بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و پاڵپشتی دامەزراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتیەکان بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا تەواو نابێت، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی شەفافیەت و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەندەڵی،بە ئاماژەدان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە خستنەڕووی بابەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و دژە گەندەڵی.
لە درێژەی قسەکانیدا "شوانی " وتی :- کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە بەرنامەکانیدا گرینگی داوە بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هەروەها پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و دەربڕینی بۆچوون لەسەر ئەو یاسایانەی کە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، جەختیشیکردەوە لەسەر بنەمای پابەندبوونی دەوڵەت بە سێ دەسەڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی عێراق و پابەندبوونی بەردەوامی لیژنە پەیوەندیدارەکان بەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە عێراق پەیوەندی پێوە هەیە.
"شوانی" لە کۆتاییدا ووتارەکەیدا ووتیشی :- کۆمیسیۆن جەخت لەسەر هاوکاری بەردەوام دەکاتەوە لەگەڵ ئەو دەزگا نێودەوڵەتیانەی کە لە عێراق کاردەکەن، وەک کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم دەزگاکانی .