بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند کە هەنگاوەکان لە دژی "نور زوهێر" گەیشتۆتە هێڵی سوور کە دەست بەسەر موڵك و ماڵ و پارەکانیدا گیراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە فەرمانی دەستگیرکردن کە لە دژی هەیسەم جبوری دەرچووە.
"حەیدەر حەنون"لە لێدوانێکیدا بۆ ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،لە میانی کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە بە ئامادەبوونی وەزیری داد و نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP، بۆ پەرەپێدان ڕایگەیاند :- "نوور زوهێر جاسم موزەفەر " تۆمەتباری یەکەمە لە دۆسیەی دیارنەمانی باجدا،و ڕێکارەکان گەیشتونەتە هێڵی سوور و لە ڕێگەی ئینتەرپۆل (عێراقی و نێودەوڵەتی)ەوە درەنگ یان زوو دەیگەڕێنینەوە.
ڕاشیگەیاند:- دەست بەسەر پارەی تۆمەتبار نور زوهیر لە عێراق وڵاتانی عەرەبی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شانشینی ئوردن دادەگرین، بەو پێیەی بەپێی زانیارییەکانمان ناوبراو خاوەنی پارەیەکی زۆرە لەو وڵاتانە.
لە درێژەی قسەکانیدا "حەنون" وتی:- ئێمە زیاتر لە 30 تۆمەتبارمان هەیە لە دۆسیەی (دیارنەمانی باج)، لەنێویاندا "هەیسەم جبوری" هەیە ، هیوادارین دادوەری لێکۆڵینەوە ڕێکارەکانیان تەواو بکەن کە فەرمانی دەستگیرکردنەی دوێنێ لەدژی جبوری دەرچووە، نەک سەبارەت دیارنەمانی باج، بەڵکو لەسەر پرسی دەستکەوتنی پارە بە قازانجی ناڕەوا، کە ڕاپۆرتەکە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی دادگاکان کراوە.
"حنون " ووتیشی :-ئەو دۆسیەی کە جبوری پێی تۆمەتبارکراوە بڕی پارەکە 18 ملیار و نیو دینارە، و ئەو نزیکەی 11 ملیار دیناری بۆ دەستەکە گەڕاندۆتەوە، بەڵام ئەو پارەیەی کە دەبوایە بیداتەوە تائێستا نەی گەڕاندۆتەوە،جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر "جبوری" لەسەر ئەم تاوانە دادگایی بکرێت، جگە لە پێ ژماردنی بڕە پارەیەک،ناچار بە گەڕانەوەی تەواوی پارەی ماوە دەکات.
روونیشیکردەوە:-ئەو تۆمەتبارانەی کە بە تاوانی دیارنەمانی پارەی ئەمانەتی باج دەستگیرکراون، لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی دەستەی باج و بەشێک لە کارمەندەکانی، دەبێت دادگایی بکرێن بۆ سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا، هەروەها سزادانی تۆمەتبارانی هەڵهاتوو لە دەرەوە و ناوخۆیی وڵات.