بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان یەکەمین پڕۆژەی بە مۆدێرنکردنی ستراتیژی سەرچاوە ئاوییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
"عون زیاب"وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە یەکەمین پڕۆژەی نوێکردنەوە و دیراسەکردنی ستراتیژیەتی سەرچاوەکانی ئاو و زەوی لە عێراق،کە لە لایەن هاوپەیمانیەتی تایبەتمەند و نێودەوڵەتییەوە بە بەشداری سەرجەم وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان بە کەرتی ئاوەوە جێبەجێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند :- ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بەرەو کۆکردنەوەی بەردەوامی بەڕێوەبردنی ئەم سەرچاوە گرنگە و نەخشەڕێگایەکە بەرەو ئایندەیەکی باشتر، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دۆخەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە سەبارەت بە کەمی ئاو و کاریگەرییە جیاوازەکان.
ووتیشی :- سەرچاوەکانی ئاو تەنها بنەمای ژیان نین،بەڵکو هێڵێکی گرینگی ژیانە بۆ بەردەوامیدان بە گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات ، کە پێویستمان بە نوێکردنەوە و توێژینەوەی ستراتیژی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاری و واقعی نوێی سەر زەویدا بگونجێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ووتیشی :- وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو پێی وایە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە هاوکاری هاوبەشی نێوان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەرتی ئاو لە عێراق، هەروەک دوای لە هەموو لایەک کرد کە هەوڵەکان یەکبخەن و بە یەک ڕۆح و یەک تیمی کار بکەن،بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و دڵنیابوون لە ئامادەکاری لێکۆڵینەوە لە توێژینەوەکە و جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی، بە مەبەستی گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.