بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای میسان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە چەندین تاوانی ڕفاندن و دزیکردن لەناو پارێزگاکەدا ئەنجامداوە.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-بە هەوڵی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری لە (شانەی هەواڵگری هەلۆ) ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و توانیان تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی مادەی (421) دەستگیربکەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کاتی لێکۆڵینەوەدا،تۆمەتبار بەڕاشکاوی دانی بە تاوانەی ناوە، کە چەندین تاوانی دزی و ڕفاندن و کردەوەی نەشیاوی ئەنجامداوە.