بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران،میسری بەرەو کۆماری تونس بەجێهێشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،میسری بەرەو کۆماری تونس بەجێهێشت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەردانەکەی سەرۆك وەزیران لە ئەنجامی بانگهێشتنامەی فەرمی هەردوو وڵاتی مسر و تونسە، لەچوارچێوەی گرنگی پێدانی پەیوەندییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان.