بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:-کە سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ،ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک دادەبەزن،بەڵام با لە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت،ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەك بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و سەڵاحەدین و کەرکوک و هەولێر 42 دەبێت ، لە نەجەفی پیرۆز و کەربەلای پیرۆز و دیوانییە و واست 43 پلەو لە نەینەوا و سلێمانی 41 پلەو لە میسان و بەسرە 46 دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-، بۆ رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە :- کە شەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو .
سەبارەت بە ڕەوشی پێشبینیکراوی کەش و هەوا بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستەکەدا روونیکردۆتەوە :- کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لەتەواوی ناوچەکانی وڵات.