هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپك گەیشتە بەغدا

ئابوری
  • 28-08-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ چوار شەممە "هەیسەم غەیس"  ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپک)  گەیشیە بەغدا.
    لەوبارەیەوە "عاسیم جیهاد"وتەبێژی وەزارەتی نەوت،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-"هەیسەم غەیس" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپك)،بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتۆتە بەغدا.
    عاسم جیهاد لە ڕاگەیەنداوەکەدا ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە سەردانەکەی "هەیسەم غەیس "  لەچوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە سەبارەت بە بازاڕی نەوت و بەهێزکردن و پەرەپێدان و گەشەپێدان و هاریکاری وڵاتانی نێو ڕێکخراوی هەناردەکاری نەوت (ئۆپك) و ئۆپك پڵەس.
    وەک "عاسم جیهاد "لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە :- لەو سەردانەیدا  "غەیس"دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوت و ژمارەیەک بەرپرسی وڵات ئەنجام دەدات.