بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە دەرگاکان بەڕووی بازرگانان و کۆمپانیا میسرییەکاندا کراوەن، هاوکات ئاماژە بەوە كرد کە قۆناغی یەکەمی بەندەری فاو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ تەواو دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" : ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە شوێنی مانهوهی خۆی لە شاری ئەلعەلهمهین میسری، لە پەراوێزی سەردانەکەیدا چاوی كهوت بهکۆمەڵێک بازرگان کە نوێنەرایەتی کۆمپانیا گەورەکانی میسری لە کەرتە جیاوازەکاندا كرد.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی جەختی لەگرنگی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و میسر کردەوە، كهئاراستهیهكی تهواوكاره بۆ یەکگرتنی ئابووریی نێوان هەردوو گەل و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییە عەرەبییەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، لهدوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، عێراق ئەمڕۆ بە دۆخێکی بوژانەوە و سەقامگیری تێپهر دهبێت ئهویش بههەڵوێستی نهوهكانی هەموو پێكهاتهكانیهوه.
ڕوونیشیکردەوە" كهحکومەت دوو ساڵ لەمەوبەر بە بەرنامەیەکی گەورە و مەبەست و ئەولەویەتەکانی لە کارکردن لەگەڵ تیمێکی وەزاری و ڕاوێژکاری بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدان و ئابووریدا دەستیپێکرد بهكارهكانی، لەسەر بنەمای ئەو خاڵە بەهێزانەی کە تایبەتمەندی بە عێراق دهدهن لە سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی، وجەختیشیکردەوە كه عێراق بازاڕێکی گرنگ پێكدههێنێت لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی گەشەکردنی لە ئەنجامی هەڵکەوتە جوگرافییە گرنگەکەی لە ناوچەیەکی گرنگی جیهاندا.
سهرۆك وهزیران تهكهزی لهوهكردهوه كهعێراق پێشوازی لهوەبەرهێنەرە گەورەکانی میسری كردووە لەبواری پرۆژەکانی ژێرخان و شارەکانی نیشتەجێبوون کە بەم نزیکانە جێبەجێکردنیان دەستپێدەکات، وتی" دەرگاکان کراوەن بەڕووی بازرگان و کۆمپانیا میسرییەکان، کە بوونیان لە عێراق بۆ ئێمە گرنگە، بەهۆی ئەزموونە سەرکەوتووەکانیانەوە و لە چوارچێوەی ئاراستەیەکی سیاسیدا بۆ ئەوەی هەردوو وڵات بەرەو هاوکاری و یەکگرتنی زیاتر ببات.
ههروهها سودانی جەختیشی لەوە کردەوە كهحکومەت هەلی وەبەرهێنان لە هەموو پیشەسازییەکان فهراههم دهكات، وهێڵەکانی بەرهەمهێنان مۆدێرن دەکات، هەروەها پرەنسیپی هاوبەشی نێوان کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت پهیرهو دهكات، ئاماژەی بەوەشکرد كهکۆمەڵێک شاری پیشەسازی لە ناوخۆی عێراق دەستنیشانکراون، بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگ.
جەختیشی کردەوە كهقۆناغی یەکەمی بەندەری فاو تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو دەبێت، و دەبێتە زیادکردنێکی چۆنایەتی بۆ ناوچەکە، لەگەڵ گەورەترین شاری پیشەسازی.
لای خۆشیانەوە بازرگانان و کۆمپانیاکانی میسری ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ کارکردن لە عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان وکەرتی پیشەسازی ودەرمان و نەخۆشخانە و ژێرخان و پیشەسازی، هەروەها باسیان لە بوونی هاوبەشی ئومێدبەخش لە نێوان ههردوو كهرتی تایبهتی عێراقی ومیسری كرد.