بهغدا-INA - ڕەشا محهمهد
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بازرگانی ئهثیر داود غهریری ئامانجەکانی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ کۆماری میسر ئاشکرا کرد، هاوکات جەختی لە چارهسهركردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هاتنە ناوەوەی پیشەسازییەکانی میسر بۆ ناو بازاڕی عێراق کردەوە.
وەزیری بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران بۆ میسر بۆ گەیشتن بەو دروشمانە دێت کە باوەڕمان پێیانە و بەدیهێنانی هاوکاری و یەکگرتنی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی کۆمپانیا میسرییەکان بێنه ناو بازاڕی عێراقەوە، بەپێچەوانەشەوە ڕاسته بۆ ناو بازاڕی میسری.
ئاماژەی بەوەشکرد زۆر خوێندنەوە و ڕێکار هەیە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە فەرمانی پێکراوە کە لە درێژەی ڕێنماییەکانی پێشوو و چارهسهركرنی ئاستەنگەکانی بەردەم هاتنە ناوەوەی پیشەسازییەکانی میسر بۆ ناو عێراق و دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بۆ ئەوەی پیشەسازییەکی ڕاستەقینە هەبێت، لەنێویاندا دەرمان و خۆراک."
ههروهها وتی: کاردەکەین بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی میسری بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ئاستی خوازراو و قەبارەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد كهکۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران، بووە هۆی ڕێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە بەغدا لەگەڵ پیشەسازییەکان، هەروەها بەشداریکردنی کۆمپانیا میسرییەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدای داهاتوو کاریگەر و ناوازە دەبێت".
غهریری ڕایگەیاند" عێراق و میسر باوەڕیان بە هاوکاری تەواو و چارهسهركردنی هەموو ئاستەنگەکانی لایەنی عێراقی هەیە، هەروەها سەرۆکی میسریش ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی ئاسانکاری دەربڕی، کە پاڵنەرێکی گەورەی بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست دهكات و ڕاکێشانی پیشەسازی ڕاستەقینە بۆ ناوخۆی عێراق بە هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەردانێکی فەرمی بۆ میسر دەستیپێکرد و لەوێ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە.
بهپێی ڕاگهیهندراوێكی فهرمی له میانی دیدارهکهدا ئاماژه بهقووڵایی پهیوهندییهکانی نێوان عێراق و میسر دراوه، که هه نگاوێکی گرنگ لهسهڕ ئاستی هاریکاریی جیاجیادا بڕیوه، وجه ختیش لهپهرۆشی عێراق بۆ هاریکاری و کرانه وه ی به ڕامبه ڕ کۆمپانیاکانی میسر كرایتهوه، بەتایبەتی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا كهبەردەوامی کارکردن لە لیژنەی هاوبەشی عێراقی و میسری داوه، و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستی دەهێنێت دهكات، بەتایبەتی هاوکاریکردن لە پیشەسازییەکانی بهرههمی نەوتی.