وەزیری دارایی جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی پلانەکان دەکاتەوە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی کەرتی بانکی حکومەت

ئابوری
  • 27-08-2024, 19:53
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی پلانەکانی ڕێکخستنی کارەکانی کەرتی بانکی حکومی کردەوە.
    له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووە“ تەیف سامی، وەزیری دارای سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتیی وردبینی و کۆنترۆڵکردنی ئێرنست ویۆنگ کرد، بۆ بەدواداچوونكردنی پلانە تەکنیکییە بەردەوامەکان سه‌باره‌ت به‌یەکخستن و ڕێکخستنی کارەکانی بانکەکانی ڕەفیدەین و ڕەشید و کۆمپانیاکانی بیمە.
    لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت و پێکهاتەکانی ئامادەبوون، ڕاپۆرتێک لەلایەن کۆمپانیای وردبینییەوە  لەسەر قۆناغەکانی کۆتایی کارەکانی سەبارەت بە ڕێکخستنی کارەکانی کەرتی بانکی حکومی پێشکەشکرا، هه‌روه‌ها پلانە پێشنیار کراوەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کۆتایی بەگوێرەی ئەولەویەتەکانی چاکسازی و گەشەپێدان تاوتووێكران."
    وەزیری دارایی جەختی لەگرنگی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە كرده‌وه‌ كه‌بەشدارده‌بن لە بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بە سیستەمی بانکی و دابینکردنی ژینگەیەکی دارایی سەقامگیر کە پاڵپشتی گەشەی ئابووری بکات، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری نیشتمانی بە گشتی، وبەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و هاندانی گەشەکردن لە کەرتە جیاوازەکاندا ده‌بێت.
    سامی ڕوونیکردەوە" گرنگی سود لە شارەزایی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکانی وەک ئێرنست و یۆنگ لە بواری ڕێکخستنەوە و داڕشتنەوەی دامەزراوە داراییەکان وەربگیرێت، چونكه‌ ئامانجی وەزارەتی دارایی قبۆڵكردنی بانکەکانی عێراقه‌ لەسه‌ر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن، هەروەها شارەزایی کۆمپانیای وردبینی بەشدار دەبێت لە باشترکردنی کارایی و کاریگەری دامەزراوە داراییەکان، له‌وانه‌ی لێكدان و ڕێكخستنی ده‌زگا داراییه‌كان ببێته‌ هۆی باشتركردنی جۆری بانكه‌ پێشكه‌وتووه‌كان و زیاتركردنی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ر به‌ئاووری عێراق. 

    لە درێژەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌
    کەدا هاتووە" عێراق گۆڕانکاری لە کەرتی بانکی حکومیدا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت، ئه‌ویش لەڕێگەی پەسەندکردنی بەرنامەی کاری گەورە ومەبەست بۆ داڕشتنەوەی هه‌یكه‌لی بانکە حکومییەکان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی ئەو بانکانە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان کە پێشکەشی هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەن، هەروەها بەهێزکردنی گونجاوی دارایی بە زیادکردنی سه‌رمایه‌ دارایی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، جگە لە باشترکردنی حوکمڕانی بە جێبەجێکردنی  ستانداردە بەرزەکانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و وەرگرتنی نوێترین تەکنەلۆژیای بانکی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کاراتر، هەروەها زیادکردنی متمانە بە کەرتی بانکی و زیاتر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.