به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، بەردەوامیی کارکردنی لە لیژنەی عێراقی-میسری و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی خۆی بۆ ئەو پێشکەوتنانەی کە بەدەستی دەهێنێت دووپاتکردەوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقە سەبارەت بە پرسی پێشهاتەکانی ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە کۆشکی ئەلعەلهمین لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی کۆماری میسری عەرەبی کۆبووەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران، و گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان عێراق و میسر بەرهێزتر بكات. هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسە هه‌رێمایه‌تی ونێودهڵهتییه هاوبه‌شه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووان درێژەی دەستدرێژی زایۆنیستی بۆ سەر گەلی فەلەستینیمان لە غەززە باسكران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌لە کۆبوونەوەکەدا دەستی خستۆتە سەر شەڕی غەززە، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر مافی فەلەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتیان كهقودس پایتەختەکەی بێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆی بەرفراوان سه‌باره‌ت به‌پرسه هاوبەشەکان خرانه‌روو بە تایبەتی لهبوارەکانی نەوت و کشتوکاڵی و بەڕێوەبردنی ئاو، هەروەها لە چوارچێوەی هاوکاری سێ قۆڵیدا لەگەڵ شانشینی ئوردنی هاشمی، له‌گه‌ڵ تیشك خستنه سەر دۆخی گشتی ناوچەکە، کە هەردوو سەرۆک جەختیان لەوە کردەوە کە پێشهاتەکانی ناوچەکە پێویستیان بە هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات هەیە، و لەگەڵ ته‌واوی وڵاتانی برا و دۆست.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سودانی ئاماژە به‌قوڵایی پەیوەندی نێوان عێراق و میسر كردووه، کە له‌سه‌ر ئاستی هاوكاری زۆر باش قوناغێكی زۆری بڕیوه، كهتهوهرێكی سه‌ره‌كی پێکدەهێنێت وسوودی بۆ هەردوو وڵاتی برا وسەقامگیری ناوچەکە هه‌یه، جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق كرده‌وه لە هاوکاری و کراوەیی بەرامبەر کۆمپانیا میسرییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون، کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو، وئاماژەی بەبەردەوامی کارکردن لە لیژنەی هاوبەشی عێراق و میسری كرد وبەدواداچوونی ڕاستەوخۆی ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستی دەهێنێت، بەتایبەتی هاوکاری لەبواری پیشەسازییەکانی نەوتی گۆراوه.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراقێکی سەقامگیر هێزێکە بۆ هەموو برایان و دۆستانی ناوچەکە، وجەختیشی لەوە کردەوە کەحکومەتی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقه سه‌باره‌ت به‌پرسی پێشهاتەکانی ناوچەکە وعێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕەپانێکی لێکنزیکبوونەوە بێت له نێوان وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی دۆست.
سەبارەت بە شەڕی غەززە، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کەبێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هانی قەوارەی زایۆنیستی دا بۆ بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکان، ستایشی هەوڵەکانی میسر كرد لە بواری کارکردن بۆ ئاگربەست له‌غه‌ززه.
لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر شانازی خۆی بە عێراق، و پەرۆشی خۆی بۆ هاوکاری تەواو لە بوارە جیاجیاکان دەربڕی، وجەختیشی کردەوە کە عێراقێکی بەهێز پایەی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبییە.
سیسی ئاماژه بهدیدگا هاوشێوەی هه‌ردوو وڵات‌دا سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش، و بوونی ئیرادەیەکی سیاسی ڕوون لە لایەن هەردوو وڵاتەوە بۆ ته‌واوكاری وستایشی رێوشوێنەکانی حکومەت كرد بۆ سه‌پاندنی سەقامگیری و گەشەپێدان و کراوەیی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كه‌لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک سیسی نیوەڕۆ خوانێك وه‌كو ڕێزگرتنێك بۆسودانی بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەردوو شاندی فەرمی ئاماده‌ی كردبوو.