بەغداد/ INA
وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە خزمەتگوزاری دۆسیەی باری کەسێتی لە ماڵپەڕی ئەلکتڕۆنی ئوور ڕاگەیاند.
وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە بەڕانمایی وەزیری داد خالد شوانی بۆ هەنگاونان بەرەو مامەڵەی نمرەیی فەرمانگەی جێبەجێکردن بەهاوکاری لەگەڵ فرمانگەی پلانڕێژی دادی و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری بەیاننامەی نیشتیمانی لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزاری کردنەوەی دۆسیەکانی جێبەجێکاری لە سەکۆی ئووری نیشتیمانی ئەلکتڕۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دۆرە دەستیپێکرد، کە بڕیاری بینینی بچووکان و بڕیاری ملکەچی و بڕیاری ڕادەستکردنی کەلوپەل و خەرجیەکان و مافی نیشتەجێبوون و قەرەبووکردنەوەی تەڵاقی سەرەڕۆیی و ڕادەستیکردنی بچووکان و مارەیی دوایین و کرێی بەخێوکردن دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی جێبەجێکردن ڕاستی یوسف حەمید بەپێی بەیاننامەکە وتیشی کە ئەم خزمەتگوزاریە بواربۆ هاووڵاتی دەڕەخسێنێت کە داوای خزمەتگوزاری لەو بوارانەبکات بەپێی بڕیارە شەرعیەکان ئەویش بەوەی بچێتە نێو ئەو سەکۆیەوە و فۆڕمەکەی سەکۆی ئوور پڕبکاتەوە و بڕیاری دادگاکە هاوپێچ بکات وئەوخزمەتگوزاریەی دەیەوێت هەڵیببژێرێت و سیفەتەکەشی دەستنیشان بکات وهەنگاوەکان پەیڕەوبکات.
هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە ئەم هەنگاوە یەکەمینەو نۆ خزمەتگوزاری تایبەت بە باری کەسێتی لەخۆدەگرێت ، خاوەن داواکاریەکەش نامەیەکی لە SMSەوە پێدەگات لەوژمارە تەلەفۆنەی کە نووسیویەتی لەداواکاریەکەی خۆیدا و کە وادەی سەردانیکردنەکەی پێڕادەگەیەنرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی داواکەی.