بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نوور زوهێر و هەیسەم الجبوری دەرکرد.
سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند،" دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نوور زوهێر و هەیسەم ئەلجبوری دەرکرد، کە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی پێشەکی باج.
پێشتر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دووپاتی کردەوە کە بەم نزیکانە نوور زوهێر لەگەڵ 30 تۆمەتباری دیکە دادگایی دەکرێت.
ههروهها دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی، زهیا جەعفەر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی دووپاتکردەوە، کەپرۆسەی ئازادکردنی نوور زوهێر، یەکێک لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دزینی پارەی باج، بە کەفالەتی دارایی ئەنجامدرا بە پشتبەستن بەو شتانەی کە لە یاسای دادوەری تاوانەکاندا هاتووە دوای ئەوەی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ڕادەستکردنی ئەو بڕە پارەیە کە کۆمپانیاکانی قەرزدارن. وجەختیشی لەوە کردەوە کەهیچ ڕاستییەک بۆ ئهو دهنگۆیهی بڵابویتەوە نییە کە ئازادکردنی تۆمەتبار نوور زوهێر بە مەبەستی ڕێگەدان بووه بە فرۆشتنی ئەو موڵکانهبووه كه دەستبەسەرداگیراوه، چونكه سەرجەم موڵکەکانی دەستیان بەسەردا گیراوە ئازاد ناکرێن تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نهبن.
جەعفەر دەشڵێت" تۆمەتبار، نوور زوهێر، دوای ئەوەی تەواوی ئەو بڕە پارەیەی دهگێرتهوه، ڕەوانەی دادگای کارا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری یاسایی، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕادەستکردنی ئەو بڕە پارەیە یەکێکە لە مەرجەکانی بڕیاردانی دادوەری.
ڕوونیشیکردەوە،" كههۆکاری ئەوەی دادگا قبوڵکردنی ئەوەی تۆمەتبار پێشکەشی کردبوو بۆ یەکلاییکردنەوەی دارایی ئەوە بوو کە هیچ بەربەستێکی یاسایی بۆ ئەوە نەبووە، ئەمە جگە لەوەی کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارە دزراوانە نهبێت كهدوای دەرکردنی بڕیاری کۆتایی پێویستی بە ڕێکاری درێژخایەن هەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردنەوە بۆ فرۆشتنی موڵکەکان لە ڕێگەی زیادکردنەوە، کە ڕەنگە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.
جەعفەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تۆمەتبار نوور زوهێر خاوەنی خانووبەرە و وەبەرهێنانە کە زیاترە لە کۆی ئەو پارەیەی لە بیمەی باج دزراوە، بەدووریش نازانرێت دەنگۆی ئەوە هەبێت کە ئەگەری هەڵاتنی بۆ دەرەوەی وڵات دوای ئازادکردنی بە کەفالەتی دارایی بە بەراورد بە کەفالەتی دارایی قەبارەی وەبەرهێنانەکانی و خانووبەرەی کە لەلایەن دادگاوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەو پێیەی ئەمە ڕێگە بە دەوڵەت دەدات دەستیان بەسەردا بگرێت.
جەعفەر داوای لە هەموو ئەو کۆمپانیایانە کرد کە تۆمەتبارن بە دزینی ئەمانەتەکان کاربکەن بۆ گێرانهوهی ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن ئەوانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی هەلومەرجی سووککەرەوە بۆ ئەو بڕیارانەی دژی ئەو کۆمپانیایانە کە دەستیان بەسەر بڕە پارەی پارە دهكراون، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا جددین لە بەدواداچوون بۆ هەموو بابەتەکان، ولێكۆڵینهوه لهو سەرمایەیانه بهردهوامه کە لەلایەن ئەم کۆمپانیایانەوە كۆیكردۆتهوه.