به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی زیادبوونی بارینی خۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، كه‌شناسی ئاماژەی بەوەکردووە كه‌سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ ده‌بێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور تۆز وخۆڵ ده‌بێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک ده‌بن لە ڕۆژی پێشوو، ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و بابل و کەربەلای پیرۆز 45، ونەجەفی شكۆمه‌ند و دیوانیە و واست 46 و نەینەوا و کەرکوک 42، هەولێر و سلێمانی 40 و ئەنبار و سەڵاحه‌ددین 43 ومیسان زیقار و موسەننا 48 وبەسرە 49 پله ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد بۆ رۆژی پێنجشەممە کەش و هەوا لە ناوچەکانی باشوور له‌نێوان ساف و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوریش پله‌كانی گه‌رما کەمێک دادەبەزن. به‌ڵام با لە ڕۆژدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزن وتۆز خۆڵ بەرزببێته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی بۆ هەینی داهاتوو کەش و هەوا ساف وساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەکانی وڵات. بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەوەیە کەش و هەوا به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌بێت.