سەرۆک وەزیران لە شاری عەلەمینی میسڕی پێشوازی فەڕمی لێکرا

سیاسی
  • 27-08-2024, 10:54
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕێوڕەسمی فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی لەشاری عەلەمێنی میسڕی بەڕێوەچوو.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە" سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی لەلایەن مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسڕەوە پێشوازی فەرمی لێکرا لەشاری عەلەمەینی میسڕی، لە ڕێوڕەسمەکەدا سرودی نیشتیمانی عێڕاق و میسڕ لێدرا و پاشان نمایشی پاسەوانی کۆماری کرا.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی میسڕی عبدالفتاح سیسی و لەگەڵیدا تاووتوێی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەرجەم بوارەکاندا دەکەن.