ئەعرەجی لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە برۆکسل باس لە کۆبوونەوەکانی یەکەمین دانیشتنی دیالۆگ لەگەڵ ناتۆ دەکات

ئەمنی
  • 27-08-2024, 08:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ئەمیر عیقابی
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد تەحسین بەرواری باڵیۆزی کۆماری عێراق لە برۆکسل باسی لە بەشداریکردنی عێراق لە کۆبوونەوەکانی یەکەمین دانیشتنی گفتوگۆی ئاستی باڵا بۆ هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ (ناتۆ) کرد.
    باڵیۆزخانەی عێراق لە برۆکسل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" ئەحمەد تەحسین بەرواری باڵیۆزی کۆماری عێراق لە برۆکسل، لە بارەگای باڵیۆزخانەکە پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی و شاندی یاوەری کرد شاندەکە کەله‌ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە پێكهاتبو، وئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەشداریکردنی عێراق لە کۆبوونەوەکانی یەکەمین دانیشتنی دیالۆگی ئاست بەرز بۆ هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بووه‌.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا باڵیۆز به‌رواری به‌وردی باسی لەگرنگترین ئەو فایلانەی كرد کە نوێنەرایەتی عێراق لە برۆکسل کاریان لەسەر دەکات، هەروەها ئەو بابەتانەی کە لەگەڵ ناتۆ گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. ئەو کۆبوونەوانەی بڕیارە لە پەراوێزی ئەو سه‌ردانه‌كاندا بۆ یەکێتی ئەوروپا و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی بەلجیکا ئه‌نجامده‌درێن. 
    ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سەربازی عێراقیش لە ناتۆ ئامادەی بوو، كه‌گوزارشت لە گرنگی هاریکاری سەربازی و ئەمنی نێوان عێراق و ناتۆ دەکات لە به‌هێزكردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا، وجەختیشی کردەوە کە ئەم سەردانە و کۆبونەوەکانی داهاتوو نوێنەرایەتیی دەرفەتێکه‌ بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی عێراق لەگەڵ ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، وله‌هه‌مان كاتدا جەخت لەسەر گەشەسەندنی ڕۆڵی عێراق وەک هاوبەشێک دەکاتەوە".