به‌غدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەنده‌لاوی، داوای له‌لیژنە پەیوەندیدارەکانی په‌رله‌مان كرد بەدواداچوون بكه‌ن بۆ جێبەجێکردنی دروستی یاسای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پیرۆزبایی لە چینی فەرمانبەران کرد بە بۆنەی چوونە جێبه‌جێكردنی یاسایی هەموارکردنی بیست و یەکەمی تایبه‌ت به‌کارمەندانی ژمارە (25)ی ساڵی 1960 له‌دوای بڵاوبوونەوەی له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی دوێنی ڕۆژی دووشه‌ممه.
مەنده‌لاوی جه‌ختی كرده‌وه له‌گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه په‌یوه‌سته‌كان به‌پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران یان كار و وه‌زیفه‌كانی به‌رزتر له‌وه‌زیفه‌كانیان و ڕێكخستنی وه‌زیفه‌ی تایبه‌ت.
مەنده‌لاوی داوای لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی کرد بەدواداچوون بكه‌ن بۆ جێبەجێکردنی دروستی ئه‌م یاسایە بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت و دوا نەخەن لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە گەیشتن بە هاوئاهەنگی نێوان نازناوی کار و بڕوانامەی ئەکادیمی فەرمانبەران بە زیادکردنی نازناوی کاری نوێ بۆیان، و دڵنیابوون لە مافەکانی کارمەند وفه‌رمانبه‌ران بۆ پلەبەرزکردنەوە بە بەردەوامبوون بە هەمان نازناوی کار تا دەگاتە بڕوانامەکەی فەرمانبەرانی دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت بە نازناوی جۆراوجۆرەوە”. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌په‌رۆشی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دا بۆ ده‌رخستنی ئه‌م یاسایه كه‌به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستی فه‌رمانبه‌ران بووه له‌ده‌زگا جۆراجۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت وبه‌ناونیشانی وه‌زیفی جیاواز.
مەندەلاوی بەڵێنیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمان کاربکات بۆ خێراکردنی یاسادانان و دەرکردنی بڕیاری پێویست بە ژمارەیەک چین و توێژی کۆمەڵگە و لە پەیوەندیدا ده‌بن لەگەڵ پێداویستییەکانی هاووڵاتی لە ماوەی خولی یاسادانان و پەرلەمانی ئێستا.