سەرۆکی یانەی کەرخ: یاریگەکەمان پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە ئامادەدەبێت

وەرزش
  • 27-08-2024, 09:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئیحسان مەرسومی
    سەرۆکی یانەی کەرخی وەرزشی کەریم حمادی جەختیلەوەکردەوەکە یاریگەی کۆچکردوو ئەحمەد ڕازی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوودا ئامادەدەبێت.
    هەروەها حمادی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی کەرخ بەردەوامیان هەیەو هیوادارین  پێش پاڵەوانێتی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریگەکە تەواوبکرێت، جگەلەوەش هەڵبژاردەکەمان لەڕاهێنانەکانی خۆی لە پارێزگای دهۆک بەردەوامەوخۆی بۆ پاڵەوانێتیەکە ئامادەدەکات.
    هەروەها وتیشی کە هەڵبژاردەی کەناری بەشێوەیەکی نوێ خۆی لەم وەرزەدا پێشکەش دەکات و ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای هێناوە لەهەمانکاتیشدا ڕێککەوتنێکی گرنگ وکاریگەرمان هەیە کەلەداهاتوودا ڕایدەگەیەنین.
    هەروەها حمادی جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە یاریگەی کەرخ بەسیستەمێکی جیهانی دروستکراوە بە شێوازی یاریگەکانی ئیسپانیا، زەمینەکەشی پێویستی بە چاودێریکردنی بەردەوام هەیە نەکە لەژێرکاریگەری کەشوهەوادا گۆڕانکاری بەسەردابێت، جگەلەوەش یاریگەی کناری چەندین پاڵەوانێتی تیادا ئەنجامدراوە لەوەرزی ئەستێرەکانی عێڕاقدا.