ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی: بەردەوام دەبین لە بڵاوەپێکردنی هێزه‌كان تاوەکو بزاڤی پێچەوانەی سه‌رانكه‌ران تەواو دەبێت

ئەمنی
  • 26-08-2024, 21:43
  • +A -A

    به‌غدا-INA- مەهدی ڕه‌بحاوی
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بۆ کاروباری هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە جێگیرکردنیان بەدرێژایی ئەو دوو ڕێگایەی سەڵاحه‌ددین و بەغدا بەیەکەوە دەبەستنەوە، تا تەواوبوونی ڕۆیشتنی سەرجەم سەردانکەرانی چله‌ی ماته‌مینی.
    ئەبو سائیر بەشیری یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سێ لیوا لە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەشداری لە پرۆسەی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەردانکەران دەکەن، ئەمە جگە لە یەکە ئەمنییەکانی دیکە لە سوپا و پۆلیس، کەبەردەوامن لە بڵاوەپێکردن بەدرێژایی ئەو ڕێگایەی کە پارێزگای کەرکوک دەبەستێتەوە بە سنووری ئیداری لەگەڵ سەڵاحه‌ددین بەرەو تکریت و لە کەرکوکەوە بۆ ناوچەی سەرحە لەسەر ڕێگای بەرەو بەغدای پایتەخت، بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەی پێچەوانە بۆ ئەو سەردانکەرانەی کە دەگەڕێنەوە دوای ئەنجامدانی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە جێگیرکردنی ئاسایش تا گەڕانەوەی دوا سەردانکەر کە لە ڕێگەی ده‌روازه‌كانی هەرێمی کوردستانەوە هاتۆنه‌ته‌ ناو عێراقەوە وپاراستنیان له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆیان، جەختیشی لەوە کردەوە كه‌ژمارەیەکی زۆری سەردانکەری بیانی به‌ڕێگای کەرکوکه‌وه‌ گه‌راینه‌ته‌وه‌ كه‌ لە ئێران، تورکیا، ئازەربایجان، ڕووسیا، پاکستان و نەیجیریا هاتوونه‌.