بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی داوای کرد وڵاتان هان بدرێن بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان لە کەمپی هۆل و هەڵوەشاندنەوەی ئهم كهمپه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەڕاگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە برۆکسل لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەماهەنگی بۆ شیکاری هەڕەشەکان ( OCAM)، کورت ڤێرگۆتێرن كۆبووهوه.”
ئهعرەجی لەگەڵ ڤێرگۆتێرن گفتوگۆی لەسەر کارەکانی دەستەی هەماهەنگی بۆ شیکاری هەڕەشەکان (OCAM) و میکانیزمی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کرد، و باسیان لە ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژانە کرا کە دەبێتە هۆی تیرۆر، وپرسی کەمپی هۆل له سوریا، و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی ناو كهمپهكه و گهراندنهوهیان بۆ ناو كۆمهڵگا.
ئەعرەجی"هەوڵەکانی حکومەتی بەلجیکا لە دەستپێشخەرییەکەی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆل بەرز نرخاند، داوای کرد هانی وڵاتان تر بدرێت بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان و هەڵوەشاندنەوەی کەمپەکە، چونكه مەترسییە ڕاستەقینەیەی ههیه بۆ ناوچه و جیهان.