ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری تاوتوێی کارنامەی خۆی دەکات و بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدات

سیاسی
  • 26-08-2024, 21:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی ئەو بڕگانەی لە بەرنامەی کارەکەیدا کرد و بڕیاری پێویستی سەبارەت بەو بابەتە دا.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- تێیدا هاتووە" فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری، سەرۆکایەتی دانیشتنی بیست و شەشەمی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ ئابووری کرد، کە لە بینای ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كه‌تیایدا جێگری سەرۆک وه‌زیران، وەزیری پلاندانان و وەزیرانی کشتوکاڵ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و پیشەسازی و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و یاسایی ئاماده‌بوون، باسیان لەو بڕگانە کرد کە لە بەرنامەی کارەکەیدا بوون و بڕیاری پێویستیان سەبارەت بەو بابەتە دران.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌ئەنجومەن میوانداری سەرۆکی شارەوانی بەغدای کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی جێبەجێکردنی هێڵی گواستنەوەی ئاوەڕۆ لە دیوی باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕوسافە (هێڵی ئەلخانسا کە لە وێستگەی پەمپکردنی ئەلحەبیبیاوە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەی ئەلفه‌زیلییە لە کەناری ڕووباری دیالە، لەگەڵ جێبەجێکردنی وێستگەی بەرزکردنەوە و پڕۆژەی چارەسەرکردن)، هەروەها ئەنجومەنەکە گوێی لەكورته‌یه‌ك گرت کە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی بەغداوە پێشکەشکرا سەبارەت بەو ململانێ و کێشانەی کە ڕێگرن لە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە ، کە خزمەت بە خەڵکی لایەنی ڕوسەفە دەکات، و بەشدار ده‌بێت لە چارەسەرکردنی ئاوی پیس و کەمکردنەوەی ڕێژەی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکان.
    هه‌روه‌ها ئەنجومەن بڕیاریدا ڕاسپارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ پەسەندکردنی داواکاری سەرۆکایەتی شارەوانی بەغدا بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە و ڕاگرتنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی نێوان شارەوانی بەغدا و کۆمپانیای جێبەجێکار، بەمەرجێک پرۆژەکە بەپێی تایبەتمەندییە بەرزەکان تەواوبکرێت و لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە پشکنین و وردبینی بۆ بکرێت.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە كه‌ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر پاکێجی یەکگرتوو بۆ ڕێکخستنی بازرگانی هاوردەکردن کرد، تێبینییەکانی خۆی لەسەری دەربڕی و ڕەوانەی ئەو لیژنەیە لێهاتووەی کرد کە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە، هەروەها ئەنجومەن  پێشنیاری وەزارەتی پیشەسازی پەسەندی کرد، ئه‌ویش له‌دوای بەدەستهێنانی  ڕەزامەندی بانکی ناوەندی عێراق، بە مەرجێک هەناردەکردنی بەرهەمە پیشەسازییەکان لەلایەن بەرهەمهێنەر یان کۆمپانیا بازرگانییە هەناردەکارەکانەوە بێت.
    لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەنجومەن بڕیاریدا ڕاسپارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ پەسەندکردنی کۆنووسی لیژنەی تایبەت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە کێشەدارانەی کە کەرتی تایبەت قەرزاری بانکی بازرگانی عێراقە، بە پێدانی دەسەڵات بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ دووبارە دانانی خشتەی قەرزە کێشەدارەکان هەروەها کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ ئەو کەسانەی کە لە پێدانی پارەدا دواکەوتوون ئەگەر تەواوی بڕی قەرزەکە بدەن.