بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە گرنگی وەبەرهێنانی گونجاو لە پرۆژەکانی ئاودێری و ئاودا کردەوە کە بڕیارە لەگەڵ تورکیا جێبەجێ بکرێن، هاوکات ئاڕاستەی دەستپێکردنی یەکەم پاکێجی پڕۆژەکانی ئاو و ئاودێری کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه"ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت كرد به تاوتوێکردنی یەکەم پاکێجی پڕۆژەکانی ئاو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا كهلە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوه کە 13 پڕۆژە لەخۆدهگرێت، ئەمە جگە لەو پڕۆژانەی کە دەکەونە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، سودانی جەختی لەوە کردەوە كهدەستپێکردنی ئەم پڕۆژانە بەڕێوەبردنێکی نوێی بۆ پرسی ئاو دابین دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد" گرنگی گرنگیدان بە وێستگەکانی پاککردنەوە، پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ، پڕۆژەکانی سەرچاوە ئاوییەکان، و پڕۆژەی ستراتیژی.
جەختی لەوە کردەوە كهپێویستیه دیراسهی پڕۆژەکانی بەنداوی کشتوکاڵی و ئاودێری و ئاودان لە ڕێگەی کۆمەڵێک وەزارەتی پەیوەندیدارەوە بكرێت، وداوای كرد ئاڕاستەی كهتیمی تەکنیکی لە هەر وەزارەتێکدا پێکبهێنرێت بۆ دیاركردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی داهاتوو.
سهرۆك وهزیران ڕێنمایی دەستپێکردنی یەکەم پاکێجی پڕۆژەكان كرد بەتایبەتی لەگەڵ بهردهستبوونی ئەو پارەیەی کە تەرخانکراوە، هەروەها پێکهێنانی تیمێکی تەکنیکی تایبەتمەند لە وەزارەتی سامانەکانی ئاو، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنە هاوبەشەکە، بۆ ئەنجامدانی كاری تەکنیکی و ئەرشیفکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنی تورکیا و سوود وهرگرتن لهشارهزایهكانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەکان دابەشکرابوون، 6 پڕۆژە بۆ وەزارەتی سامانەکانی ئاو و 5 پڕۆژە بۆ وەزارەتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتەجێکردن و شارەوانی، و دوو پڕۆژە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، ئهم پرۆژانهش جۆراجۆرن لهنێوان پرۆژهكانی چاكردنهوهی تۆڕەکانی ئاودێری یان سیستەمی ئاودێری داخراو، یان پڕۆژەکانی هەڵکەندنی کەناڵی سەرەکی و لاوەکی یان بەنداوەکان بۆ عهمباركردنی ئاو.