بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، دووپاتیکردەوە کە بەرژەوەندی نیشتمانی پێویست دهكات دەستبەرداری تاوانەکانی گەندەڵی و تیرۆر نهبن، هاوکات ڕایگەیاند کە ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامی پرۆسەی سیاسی پێویستی بهپابەندبوونه بە یاسا و دەستوور.
مالیکی لە وتهیهکیدا سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، وتی" ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامی پرۆسەی سیاسی پێویستی بە پابەندبوون بە یاسا و دەستور ههیه، ههروهها بەرژەوەندی نیشتمانی پێویست دهكات دەستبەرداری ئەو کەسانە نەبن کە کوشتن و تیرۆریان ئەنجامداوە و وڵاتیان سەرلێشێواو کردووە و ڕێگرییان لە بیناسازی و خزمەتگوزارییەکان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد"هیوادارین لێبوردنی گشتی بۆ تاوان و تاوانە ئاساییەکان هەبێت، ئێمەش پشتگیری لەوە دەکەین، ڕوونیشیکردەوە" كهدەوڵەتی یاسا پشتگیری لە لێبوردنی گشتی دەکات، بەڵام ڕەتیدەکەینەوە ئەو تیرۆریستانە ئازادبکرێن کە دەستیان بە خوێنی کەسانی بێتاوان سووره."
سهرۆكی دهوڵهتی یاسا ڕاگهیاند" تاوانەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و سیخوڕی دەبێت لە یاسای لێبوردنی گشتی دووربخرێنەوە، هەروەها ههندێ ڕێكار لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دانراوە کە دەبێت ڕێز لێبگیرێت.