به‌غدا-INA - محه‌مه‌د تالبی
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستهی گەشتوگوزار بەشداریكردن بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی پێنج ملیۆن سەردانیکەری بیانی و ناوخۆیی لە هۆتێلەکانی پارێزگای کەربەلای پیرۆزی لە ڕۆژانی سه‌ردانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پشکنین و بەدواداچوون، ئەندازیار موئەیەد هەیسەم ڕه‌سه‌ن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە سەردانەکەی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، سڵاوی خوای لێبێت، دەستهی گەشتیاری پێشوازی لە نزیکەی پێنج ملیۆن سەردانیکەری لههۆتێلەکانی کەربەلا کردووه، وئاماژەش بە هەوڵە گەورەکانی کارمه‌ندانی گەشتیاریدا لە پارێزگای كه‌ربه‌لا، بۆ پێشوازیكردنی ئه‌م ژمارە زۆرە و دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد كهلهچلهی ماته‌مینی ئیمام حوسێن‌دا، سەلامی خوای لەسەر بێت، دە ڕۆژ پێش دەستپێکردنی مەراسیمەکانی سەردانکردن، هۆتێلەکان بەتەواوی پڕبوون لە سەردانکەران، ڕوونیشیکردەوە كه حجزکردنەکان بۆ هاوڵاتیانی نزیکەی (16) وڵات دابەشکرابوون، لەوانە ( لوبنان، ئێران، پاکستان، هیندستان، ئەفغانستان، بەحرەین، کوێت، سعودیە، یەمەن، مەغریب، تورکیا، ئازەربایجان، عومان، میرنشینەکانی عه‌ره‌بی، و وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەوانەش به‌ریتانیا و ئەمریکا ، کە ڕەنگدانەوەی سروشتی جیهانی ئەم بۆنەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەپێکهێنانی تیمەکانی پشکنیندا کە بەسەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگاکەدا دابەشکراون به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون و چاودێریکردنی خاوەن هۆتێلەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان، وئه‌م تیمانه‌ش كار وئه‌ركی هەمەجۆریان هه‌بوو له نێوان پشکنین و ڕێکخستندا.